نەوەیەک لەسەر ئەوە ڕاهێنرا کەوا عەلی بابا و مەرجانەی خێزانی نوێنەرایەتی لایەنی چاکە دەکەن و ٤٠ چەتەکانی بەغداو سەرکردەکەیان نوێنەرایەتی خراپە دەکەن. لەڕاستیدا، عەلی باباش وەک سەردەستەی چەتەکان دەستی بەسەر موڵک و ماڵی دزراوی خەڵکدا گرت و یەکەم کار کە کردی دزینی ملوانکەیەک بوو بۆ مەرجانەی خێزانی. لەبڕی ئەوەی خەڵک لە شوێنی گەنجینە دزراوەکە ئاگاداربکاتەوە، بێدەنگی هەڵبژارد. ئەو ژن و مێردە هەربەوەش نەوەستان، مەرجانە لەکۆتایی بوو بە بکوژ لەبڕی ئەوەی پۆلیس لەمەسەلەکە ئاگادار بکاتەوە و بەیەک شەو ٤١ کەسی کوشت. مەشهەدی کۆتایی کارتوونەکە بە خەنجەرلێدان و بێشەرمی بوون بە دەوڵەمەندترین ژن و مێردی سەر گۆی زەوی کۆتایی دێت.
کە منداڵێک کارتوونێکی ئەوها ببینێت و هەوڵبدات کە گەورەبوو وەک عەلی بابا چەتە یان مەرجانە بکوژ دەربچیت، چۆن هێقەی دەگری و دەیخەیتە بەندیخانە. خۆت چەتە و بکوژت لێ کردە پاڵەوان. تاوانی ئەو چیە؟!
ڕاینۆی ترسنۆکی لێ بکەیە کەلکەدەن، چاکە گامێشی چاو زەقی لێ ناکەیە پشیلەی چاو بەخومار 😂