٧ پیشەوەر لە نۆرینگەی دکتۆرێک لە هەولێر

٧ پیشەوەر لە نۆرینگەی دکتۆرێک لە هەولێر کە هەموویان لەکۆتاییدا یەکتر دەناسنەوە؟ چۆن؟


ئەخیر کەس: سلام علیکم

پێنجیان: وعلیکم سلام و رحمە اللە و برکاتوهوووو


شەشەم کەس روی لە کابرای تازە هاتوو دەکات: ها چەکمە سۆر هەموی خەتای تۆیە من لێرەم! صندان لەو رۆژەی دا کە میوەو سەوزەم لەتۆ کڕی! ئەگەر میوەو سەوزەواتەکەت بە ئاوی زێراب ئاو نەدابا، ئیستا ئەمن توشی بە ژەهراوی بون نەدەبوم


پێنجەم کەس روی لە شەشەم دەکات: تۆش ئەگەر مادەەی دیمتریت نەدابا بەو مریشکەی لیم کڕی (بۆ خیرا قەڵەوکردنی مریشکەکە)، ئیستا منیش توشی قەصطرە نەدەبوم!


چوارەم کەس روو لە پێنجەم دەکات: هەی هەی، قەل بە قەلی دەرێت روت رەش بی. جەناب، ئەتوش ئەگەر ئەو بەرخەی کە سەرت بریبوو گۆشتەکەیت بەمن فرۆشت، بە کورتیکود قولەوت نەکردبا، ئیستا منیش توشی دڵەکوتکە و کۆلیسترۆل نەدەبوم.


سێیەم کەس روی لە چوارەم دەکات: هەی وەڵا ئەوە نوکتەیە. هەی بێ ضمیر، ئەگەر تۆش ماسیەکانت بە جیقنەی دەواجن قەڵەو نەکردبا، ئیستا منیش دوچاری ڤایرۆسەکی ئەوها ترسناک نەدەبووم.


دووەم کەس رووی لە سێیەم دەکات: جەرگم تۆش ئەگەر سەیارەکەت بەجوانی بۆمن چاکردبا، ئیستا توشی روداو نەدەبووم.


یەکەم کەس بۆ دووەم کەس: تەمەشای ئەو برینەی بکە چۆن لێی پیس کردووم. تۆش ئەگەر بە ئەدەواتی سەرتاشی خاوێن سەرو ریشی منت بتاشیبا، توشی ئەو برینە پیسە نەدەبووم.


لەوکاتە دکتۆر لەبۆ ئیشەکی تایبەت بەسکرتێرەکەی دێتە دەرێ و یەکەم کەس رووی تێدەکا: دکتۆر ئەگەر ئەتۆش ئیتفاقت لەگەڵ ئەو صیدلەیەی ژێر خۆت نەکردبا کە دەرمانی خراپ بە نەخۆشەکان دەفرۆشیت، ئیستا منیش بۆ جاری سێیەم لێرە نەدەبووم.


ئەوجا هەمووان بۆ کاکی دکتۆر: دکتۆر ئەگەر حکومەت حکومەت با، ریگەی بەو بەرەڵاییە نەدەدا. هەمومان، بەخۆشتەوە، قۆڵبرین لەلامان بویتە پیشە. بەزۆجت دەزانین ئەگەر قۆڵت ببرین. خۆشمان بەزۆج دەزانین کە نەیکەین. بەکورتی هەمومان بە رۆژ کافرین و بەشەو موسولمانین.


ئەوە بەکورتی چیرۆکی میللەتێکە کەبەدەست خیانەت لە کار و ئیهمالیەوە دەنالێنێت. لە نزمترین ئاست بۆ بەرزترین، کەڕوو لە ڕەوشتی داوە!


لەسەر بەدبەختی چینی ناوەڕاست