یاساکانی ماعت دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری 2375-2345 پ.ز لە سەردەمی شانشینی میسری کۆن و بۆ ماوەی زیاتر لە 2000 ساڵ بنەمای یاسایی و ئەخلاقی و ئایینی لە میسر پێکهێنا. ئەوان 42 یاسان کە مردووەکە لەکاتی بەرگری کردن لە خۆیان لە کاتی دادگاییکردنیدا لە جیهانی ژێرەوە دەیخوێنێتەوە و دەبێت ڕاستگۆ بێت بۆ ئەوەی خۆی لە ئازار دەرباز بکات. دەبێت مردووەکە ئەو پابەندیانەی لەژیان جێبەجێ کردبێت. ئەوانیش:
1) کەس مەکوژە و ڕێگەش مەدە کەس ئەو کارە بکات.
2) خیانەت لە هاوسەرەکەت مەکە.
3) لە توڕەیی مەژی.
4) ترس لەناو خەڵکدا بڵاو مەکەرەوە.
5) هێرش مەکە و خەڵک ئازار نەدەیت.
6) کەسانی تر بەکارمەهێنە و کۆیلایەتیش نەکەی.
7) ئەو کارانە مەکە کە ببێتە هۆی ئازار بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ.
8) فرمێسک مەڕێژە.
9) ڕێز لە کەسانی تر بگرە.
10) ئەو شتانە نەبەیت کە هی تۆ نییە.
11) خواردنی زیاتر لەوەی پێشبینی دەکەیت مەخۆ.
12) زیان بە سروشت نەگەیەنیت.
13) هیچ کەسێک لەو شتانە بێبەش مەکە کە خۆشی دەوێت.
14) شایەتی درۆ مەبە.
15) درۆ مەکە بۆ ئازاردانی کەسانی تر.
16) بیرۆکەکانت بەسەر کەسانی تردا مەسەپێنە.
17) بۆ زیانگەیاندن بە کەسانی تر کار مەکە.
18) باسی کاروباری کەسانی تر مەکە.
19) بە نهێنی گوێ لە تایبەتمەندیەکانی کەسانی تر مەگرە.
20) ڕاستی و دادپەروەری فەرامۆش نەکەیت.
21) بەبێ ئەوەی بیانناسیت، بەهەڵە حوکم لەسەر کەسانی تر مەدە .
22) ڕێز لە هەموو شوێنە پیرۆزەکان بگرە.
23) ڕێزیان بگرە و یارمەتی ئەو کەسانە بدە کە ئازار دەچێژن.
24) بەبێ هۆکاری دروست تووڕە مەبە.
25) هەرگیز ڕێگری لە ڕۆشتنی ئاو مەکە.
26) ئاو بۆ زیاتر لە پێداویستیەکانت بەفیڕۆ مەدە.
27) زەوی پیس مەکە.
28) ناوی خەڵک بە خراپی مەهێنە.
29) سووکایەتی بە بیروباوەڕی کەسانی تر مەکە.
30) باوەڕی کەسانی تر بەکارمەهێنە بۆ زیانگەیاندن پێیان.
31) نە کەم یاخود زیاد لە پیوێست نوێژ بۆ خوداوەندەکان مەکە.
32) سامانی دراوسێکەت بەکارمەهێنە.
33) ڕێز لە مردووەکان بگرە.
34) ڕێز لە ڕۆژانی پیرۆز بگرە تەنانەت ئەگەر باوەڕیشت پێیان نەکرد.
35) ئەو پێشکەشکراوانەی پێشکەش بە خوداوەندەکان دەکرێن مەدزە و بۆ خۆت بەکاریان مەهێنە.
36) ڕێوڕەسمی پیرۆزیش بە سووک مەزانە، تەنانەت ئەگەر حەزت لێ نەبێت.
37) ئاژەڵەکان بەبێ هۆکاری جدی مەکوژە.
38) بێباک مەبە.
39) لەخۆبایی مەبە.
40) لەبەردەم کەسانی تردا شانازی بە خۆشگوزەرانی خۆت مەکە.
41) ڕێز لەم بنەمایانە بگرە.
42) ڕێز لەهەر یاسایەک بگرە ئەگەر لەگەڵ ئەم بنەمایانەدا ناکۆک نەبوو.