٤ مامۆستاکەی جیهانیان گۆڕی

ئەو وێنە ئاوێتەی خوارەوە وێنەی ٤ پرۆفیسۆری ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی ڤیەننان بەناوەکانی: رودۆلف باخەر، فرانز رەمپلەر، هاینریش لێفلەر و کاسیمیار پۆچڤالسکی کە بە بریارێکی بچوکی هەڵە بونە هۆکاری ناراستەوخۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی ٥٠ - ٦٠ ملیۆن کەس لە جیهان. دەپرسن چۆن؟

ئەدۆلف هیتلەر لە هەرەتی گەنجی زۆر حەزی لە وێنەکێشان بوو. لە ساڵانی ١٩٠٧ و ١٩٠٨ دووجار تەقدیمی کرد کەوا لەو ئەکادیمیایە وەک وهونەرمەندی وینەکێش وەربگیرێت. لەهەردوو جارەکە داوکەی لەلایەن ئەو ٤ پرۆفیسۆرە رەتکرایەوە. کێ دەزانێت، ئەگەر ئەوان داواکەی ئەدۆلفی لاویان رەتنەکردباوە ئیستا جیهان شیوەیەکی تری نەدەبوو و هیتلەریش وەک ئەوان نەدەبوو بە پرۆفیسۆرێکی هونەرەجوانەکان؟!!

مەبەستی من لەو پۆستە ئاراستەکردنی پەیامێکە بۆ جەماعەتی سەرچاوە مرۆیەکان. ١٠ جار بیربکەنەوە هەتا نەخێرێک دەدەن بە گەنجێکی پێشکەشار بۆ دامەزراندن. خوانەکا، لەجیاتی یەک هیتلەر، دەبنە هۆکاری دروستبونی ١٠٠٠ هیتلەر. مەرج نیە ئەوان ببن بەهیتلەری وڵاتیک. بەڵام زۆرجار دەبن بە هیتلەری خانەوادەیەک/ گەرەکیک/شارێک. هەندێک جاریش پێچەوانەکەی راستە. بەڵام زۆربەی جارەکان دەبنەهۆکاری دروستکردنی مرۆڤی بێ هیوا و پەشێو. ئەوان مرۆڤن و بەدوای گەرانەوەی ئیعتباری خۆیان دەبن. ئەوجا بەهەر شیوەیەک.

لینکی پۆست

شا هارشاڤاردان