٣٣ پیت یان ٣٤؟

لە هەموو وانەیەکی زمانی کوردی، مامۆستا پرسیاری ژمارەی پیتەکانی ئەلفوبێی کوردی لێدەکرد، ئەو بێ بیرکردنەوە وەڵامی دەدایەوە، “٣٣ پیت”.


مامۆستا: هەڵە، چەند جار پێم وتیت ٣٤ پیتە؟


قوتابی: بەڵکو ٣٣، من لەوە دڵنیام.


مامۆستا دیسان داوای لێدەکرد دەستی درێژ بکات تا بتوانێت بەدارەکە لێی بدات


وە ئەو بەرگەی دەگرت و گرنگی بە ئازارەکە نەدەدا. لە ڕاستیدا ڕاهاتبوو!


هاوڕیکەی دوای بینینی نیشانەکانی ناوپەلی، ئامۆژگاری دەکرد کە وەک مامۆستاکە بڵێت ٣٤ پیت، بەڵام ئەو پشتگوێی دەخست!


پاشان دەستی دەخستە سەر ئاسنەساردەکان تا کەمێک سارد بێتەوە.


بەڕێوەبەری قوتابخانە ڕۆژێک تەلەفۆنی بۆ کرد بۆ ئەوەی داوای ڕوونکردنەوەی لێ بکات


دوای ئەوەی ئەو مامۆستایە گلەیی لەو کردبوو، بەریوەبەر دەستی کرد بە ستایشکردنی زیرەکی و چۆن خوێندکارێکی بەئەمەک و پایەبەرزە


قوتابیەکە تێگەیشت چی دەوێت، بۆیە قسەکانی بڕی و ڕاستەوخۆ پێی گوت: ٣٣ پیتە!.


بە کێشی جانتا پڕ لە کتێب و دەفتەر بەرەو ماڵەوە ڕۆیشت


دایکی دەرگاکەی بۆ دەکاتەوە و وەک هەمیشە لە باوەشی دەگرێت، پاشان ناوپەلی بەستووی دەکاتەوە تا بزانێت وەک ڕۆژانی ترە


دایکی بەچاوی پڕ لە فرمێسک: کەی ژیر دەبی ڕۆرە (ڕۆڵە)، ئەوە ویستی خودایە


گۆشەی سەری کوڕە بە ئەمەکەکەی ماچ دەکرد و ئەویش بەڵێنێکی درۆی پێدەدا کە دووبارەی نەکاتەوە، پاشان بەرەو چێشتخانەکە دەڕۆیشت لەکاتێکدا لەگەڵ خۆی قسەی دەکرد: پیتێک کە دایکم نەیخوێنێتەوە (ڵ)، بەشێک نییە لە ئەلفوبێی کوردی!


دابونەریتێکی سەیری سەدەی ناوەڕاست