بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەکی گەورە پێش بەجێهێشتنی پۆستەکەی و دوای پیرۆزبایی لە بەرێوەبەرە نوێکە زەرفێکی دا پێی کە ٣ نامەی تێدابوو. داوای لێکرد هەرکاتێک توشی کێشەیەکی گەورە هات، یەکێک لەنامەکان دەربهێنێت کە ژمارەی ١، ٢، ٣ی لەسەر بوو.
هەفتەیەک لەسەر کارەکەی بوو، توشی کێشەیەکی گەورە بوو، زەرفی ژمارە ١ ی دەرهێنا، لەسەری نوسرابوو "هیچ سوچی خۆت نیە، سوچی منە و چارەسەرەکان ئەوانەن....". ماوەیەک لەسەر ئەو منوالە بەردەوام بوو، چارەسەرەکانی جێبەجێکرد. دوای ٣ مانگ توشی کێشەیەکی تر بوو، پەلاماری زەرفی دووەمی دا و لەسەری نوسرابوو: "دووبارە هەیکەلی ئیداری بگۆڕە و گۆڕانکاری لە پۆستەکان بکە!". بەهەمان شێوە بەردەوام بوو لەسەر ئەو ئامۆژگاریە. بۆجاری سێیەم توشی کێشە هاتەوە خێرا پەلاماری کۆتا زەرفی دا، ئەوجارە ئەو پەیامە نوسرابوو:
"کەل و پەلەکانت بپێچەوە و دەست لەکارکێشانەوەکەت پێشکەش بکە!"
پەیام: بەڕێوەبەرێک دوای دوو چانس کێشەکانی ناو دامەزراوەکەی پێ چارەسەر نەکرێت، مافی چانسی سێیەمی نیە!