لەژیانی هەر یەکێک لە ئێمە ٣ جۆر مرۆڤ هەن
مرۆڤی گەڵاکان: ئەوانەن تەنها یەک وەرز لەژیانی تۆ دەمێننەوە. ئەوەت لێ دەبەن کە دەیانەوێت. ئەوکاتەی کە بایەک یان سەرما ڕوویان تێدەکات، لەژیانی تۆ دەرەون و نامێنن.
مرۆڤی لقەکان: ئەوانە بەهێزتر و لەجێگەی متمانەی زیاتر دەردەکەون. بەڵام دەبێ وریابیت لەوەی کە تا چەند پشتیان پێدەبەستیت. ماوەیەک لەگەڵت دەبن، بەڵام کاتێک قورسایی ژیان زۆر دەبێت، دەشکێن و لە دەوروبەرت نامێنن.
مرۆڤی ڕەگەکان: ئەوانەن کە دەتوانی پشتیان پێببەستیت. ئەوانە لە ئاگایی یاخود دەستخۆشی تۆ ناگەڕێن. ئەوانە هێمن و هاوسەنگن. ئامانجی سەرەکیان ئەوەیە کە تۆ بپارێزن و پشتیوانیت بکەن و یارمەتی گەشەت بدەن.