٢٥ پەندی سۆمەری، بابلی، ئاشوری کۆنتر لە ٤٠٠٠ ساڵ
پەندێکی سۆمەری: مێشەکان لە دەمێکی کراوە دەچنە ژوورەوە.
پەندێکی ئاشووری: مەهێڵە کەس پەنجە بنێتە سەر پێیەکانت، ڕەنگە سبەی بەهەردوو ئەژنۆی بێتە سەر ملت.
پەندێکی بابلی: نووسین دایکی قسەخۆشی و باوکی هونەرمەندانە.
پەندێکی سۆمەری: ڕێویەکە میزی کردە ناو دەریاکە، وتی ئاوی دەریا میزی منە.
پەندیکی ئاشووری: لە بزن لە پێشەوە و ئەسپ لە دواوە و لە مرۆڤ لە هەموو لایەک بترسن.
پەندێکی سۆمەری: نەکەی لەکاتی ئاهەنگ هاوسەری ژیانت هەڵبژێریت!
پەندێکی سۆمەری: خاکی بوون لەگەل کەسانی ناکەس بەچە خۆ سوککردنە.
پەندێکی بابلی: ئەگەر زیاتر لەوەی چاوەروان دەکرێت ئەنجام بدەی، نابێت چاوەڕێی پاداشت بکەی.
پەندێکی سۆمەری: ملی ئەو شتە مەبڕن کە ملی بڕاوە!
پەندێکی ئاشووری: هەموو نهێنیەکانت لەبەردەم هاوڕێکانتدا ئاشکرا مەکە، نەوەک ببێتە روخاندنی ئەو پەیکەرە جوانەی خۆت، کە دەمێکە لە هزری ئەوانی.
پەندێکی سۆمەری: نەزانی دوژمنی مرۆڤە.
پەندێکی سۆمەری: لەناوەراستی هەویر نانی برژاو نیە.
پەندێکی ئاشووری: هاوڕێیەکی سادە هەمیشە لەگەڵ تۆدا هاوڕا دەبێت، بەڵام هاوڕێیەکی ڕاستەقینە موناقەشە دەکات.
پەندێکی بابلی: دەبێت دوای هەموو شکستێک پارچەکانت کۆبکەیتەوە، چونکە کەوتن هەرگیز بژاردە نییە.
پەندێکی سۆمەری: خانووەکان لەلایەن پیاوانی ڕاستگۆوە دروستکراون و لەلایەن خیانەتکارەکانەوە وێران دەکرێن.
پەندێکی ئاشووری: لە نەزانەکان دوور بکەوەرەوە چونکە هەرچەندە ژیرتر بیت .هەر لێت تێناگات.
پەندێکی سۆمەری: گوێدرێژەکان ئەوانەن کە لێدەخوڕدرێن.
پەندێکی سۆمەری: هەرکەسێک لەگەڵ حەقیقەتدا ڕۆیشتبێت، ژیان دروست دەکات.
پەندێکی سۆمەری: ئەوەی لە ملکەچبووندا بەزۆر وەری دەگریت بە ملکەچی لێت وەردەگیرێتەوە.
پەندێکی ئاشوری: شەرمەزاری نییە کە نەزانیت. شەرمەزاریە کە نەزانی بۆ نازانیت.
پەندێکی سۆمەری: دەستکەوتنی سامان سەختە، بەڵام هەژاری هەمیشە لە بەردەمتە.
پەندێکی ئاشووری: هاوڕێکانتم پێ بڵێ، پێت دەڵێم تۆ کێیت.
پەندێکی سۆمەری: مرۆڤ ستایشی ئەوە ناکات کە هەیتی، نیگەرانی ئەوەیە کە نیەتی.
پەندێکی ئاشووری: بەرزترین تیغی چیمەن یەکەم تیغە کەداسەکە دیبڕێت.
پەندێکی سۆمەری: ژنێکی بەپرتەپرت لەماڵ لەهەموو پەتایەک ترسناکترە.
ئەگەر لەسەرەتا نوسرابا کەوا هەندێک لەوانە ئامۆژگاریەکانی دۆستۆفیسکی، هیگل، ستیڤ جۆب، رۆنالد ریگان، یان بیل گەیتسیە، زۆربەمان باوەرمان دەکرد، وانیە؟ دەبێت لەوە بگەین کە میزۆپۆتامیا چەند گرنگە بۆ مرۆڤایەتی و بەسی کەین ئەوەندە ئەو ناوچە بەسوک سەیر بکەین. ئەو بیرە فاشیستە شۆفینەی بەعس و کەمینەیەکی فاسدی خۆفرۆش و کۆنەپەرست پاسپۆرتی ئەو وڵاتەی خستە ریزی خراپترین.
in Posts