٢٥ بیرۆکەی کاری بچوک کە پێویستی بەسەرمایەی زۆر کەم هەیە بۆ دامەزراندنی

١- چالاککردن و بەناوبانگکردن و بەریوەبردنی پەیجی فەیسبوک و یوتیبی خەڵک

٢- ڕێکخەری بۆنەکانی وەک گەشتی ناوەخۆ بۆ کەسانی بەساڵاچوو و بەریوەبردنی تازیەکان

٣- مەندوبی ئۆنلاینی نۆرینگە پزیشکیەکان

٤- دروستکردنی ڤیدیۆی ئەنیمەیشن و مۆنتاجی ڤیدیۆ کۆنەکان و دانانی ئەرشیفی یادەوەریەکان بۆ خەڵک

٥- دروستکردنی چەند جۆرێک لەنانی ئەڵمانی و سویسری و فەرەنسی لەماڵ و فرۆشتنی لەبازار

٦- ڕێکخستنەوەی تێزی دکتۆرا و نامەکانی ماستەر و پرۆژەکانی کۆتایی ساڵ

٧- نویکردنەوەی ئەثاثی ناوماڵەکان و راویژکاری دیکۆری ناوخۆ بۆ ماڵەکان

٨- دروستکردنی خۆراکی تایبەت بە نەخۆشی درێژخایەن و کەسانی وەرزشەوان

٩- مامۆستای خصوصی وانەی ئینگلیزی، عەرەبی، فیزیا، قورئان، کیمیا، بیرکاری

١٠- چاودیریکردنی منداڵی ئۆتیزم و کەسانی بەساڵاچوو و منداڵی کەمئەندام و خەڵکی شەلەل

١١- ئۆفیسی بەکریگرتنی کریکار و پاککەرەوەی مالەکان

١٢- دیزاینکردنی ئەپلیکەیشنی مۆبایل و ویبسایت بۆ کۆمپانیا و دوکاندارەکان

١٣- دانانی پلاتفۆرمی بۆنە وەرزشیەکان و چالاکیە کەلتوریەکان

١٤- دانانی بزنسی کرۆشێی رازاندنەوەی جلک وبەرگری بوک و زاوا و خەڵک

١٥- دانانی بزنسی هاوردەکردنی شتومەک ودەرمان بۆ خەڵکی خاوەن پیداویستی تایبەت

١٦- دانانی کارگەیەکی بچوکی دروستکردنی جلک وبەرگی داخلی تایبەت بە پیاو و مندال و ئافرەتان

١٧- پرۆژەی ساڵۆنی گەرۆک کە خاوەنکار هەلسێت بە رازاندنەوەی ژنان لەماڵی خۆیان

١٨- پرۆژەی قەصابی گەرۆک و ساخکردنەوەی گۆشت بۆ قەصابەکانی ناو بازار

١٩- پرۆژەی چاککردنەوەی مۆبایلی ئافرەتان لەماڵەوەو سەرلەنوێ دارشتنەوەی بەرنامەکان

٢٠- پرۆژەی دابینکردنی بەروبومی یوتیوبەرە بەناوبانگەکان و هینانی بۆ کوردستان، نمونە: میستەر بیست

٢١- پرۆژەی فرۆشتنی گوڵ و نەمامی بەر سێبەر لەمالەوە

٢٢- پرۆژەی دروستکردنی جانتای شان بۆ کچان بە داو و تەتریزی کوردی (وەک کەڵاش)

٢٣- پرۆژەی فیرکردنی مەلە، لیخورینی پایسکل و ئۆتۆمۆبیل بۆ ئافرەتان

٢٤- پرۆژەی دیکۆرکردنی پەنجەرەی مالەکان

٢٥- پرۆژەی بەخیوکردنی پۆر و کەو و سوسکە




بانگەوازێک بۆ سەرجەم دەرچوانی کۆلیژ و پەیمانگەکان