١٦ یاسای گەندەڵی

دەوترێت کوڕێک دەچێتە لای باوکی کە گەندەڵ بووە و لە کاتێکدا کە لەسەر تەختی مەرگ بووە.
پرسی لەباوکی: ئەی باوکە فێری نهێنیەکانی گەندەڵیم بکە، بەلین دەدەم کەوا ئەوە بۆکەس باس نەکەم.

باوکەکە وتی: کوڕم گەندەڵی "یاسا و بنەما"ی هەیە کە دەبێت بە باشی فێری ببیت و بەوپەڕی وردبینییەوە ڕەچاوی بکەیت:

یەکەمیان: بەتەنها مەبە! گەندەڵی کارێکی بەکۆمەڵە کە پێویستی بە بەشداری گەندەڵەکان و پەیوەندی نزیکتر لەگەڵیان هەیە.

دووەم: بەدوای ئەو پیاوانەدا بگەڕێ کە دەوترێت لە سەرووی یاساوەن، وە شتێکیان بە نرخێکی گران لێبکڕە! ئەمانە فێری کارامەییەکانت دەکەن کە کەسی تر خاوەنی نییە، بۆیە کاتت کورت دەکەنەوە لە سەرکەوتن بەسەر پلیکانەی گەندەڵی.

سێیەم: هەڵەیەکی گەورە دەکەیت ئەگەر پارچەی کێکەکەت گەورەتر بێت لە پارچە کێکی شەریکێکت کە لە تۆ باڵاترە، دابەشکردنی کێکی گەندەڵەکان قەت یەکسان نابێت.

چوارەم: بەخشندە بە لەگەل گەندەڵە بچوکەکان و دروشمی خۆت بکە "پەروەردگارم رزقم پێ ببەخشە و دەرگای چاکەم لێبکەوە" ئەو پارچە گەندەڵیانەی کە بەسەر گەندەڵە بچووکەکاندا دابەشی دەکەیت، هانیان دەدات دواتر شوێنت بکەون و داوای زیاتر لە کێکەکە لەتۆ بکەن.

پێنجەم: گەندەڵی پیشەیە کوڕم کەدەبێت یاسایی بێت. گەندەڵکارە سەرەتاییەکان دەچنە زیندان. سەبارەت بە گەندەڵە پیشەییەکان خەڵک چەپڵەیان بۆ لێدەدەن و لەبەر چاو عەدەسەی فۆتۆگرافەرەکاندا ڕێزیان لێدەگیرێت.

شەشەم: دەبێت فێر بیت کوڕم چۆن بەڵگەی گەندەڵیەکەت بشاریتەوە و لە نزیکترین چەمی قوڕاوی بیانخنکێنیت. فڕێدانیان ئاسانترە لە ناشتنیان.

حەوتەم: مەترسە! وە شەرم لە گەندەڵی مەکە! ئێمە گەورەترین ئیمپراتۆریەتی دونیاین. ئێمە لە هەموو شوێنێکین.

هەشتەم: بە بەردەوامی حەفلەی پڕ ژاوەژاو و هەڵپەرکی ئەنجام دە کەرتی گشتی و تایبەت بانگ بکە بۆ حەفلەکانت و واشبکە کە زۆر بخایەنیت. هەتا درەنگتر تەواوبیت، ئەگەری سەفەقاتی گەندەڵی زیاترە.

نۆیەم: زاراوەی گەندەڵی بە باشی فێربە، گەندەڵ ڕقی لە وشەی (بەرتیل)ە، حەزی لێیە ناوی بنێ “کۆمیسیۆن/بەخشین/علاوە”، تاکە فەرموودەیەک کە گەندەڵ خۆشی دەوێت، بریتییە لە (کۆببنەوە و یەکترتان خۆش بوێت).

دەیەم: نكۆڵی لە گەندەڵی مەكە! بەڵكو باسی ئەوە بكە كە ئەوەندە گەورەیە كە ناتوانین لاببەین. بەڵكو دەبێت "پێكەوە بژین" لەگەڵیدا.. باسی "شەرەف و دەستپاكی" بكە و زیاتر لە دروشم و قسەكردن. .واز لە نەفرەتکردن لە گەندەڵی و نەفرەت لە گەندەڵەکان مەهێنە.

یازدەهەم: وێنەکەت پاک بکەرەوە و خزمەتێکی گەورە پێشکەش بەو کەسانە بکە کە بەدوای گەندەڵیدا دەگەڕێن. وێنەی یادگاری لەگەڵیان بگرە. بەدوای "زوڕنای میدیا"دا بگەڕێ بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات.. هەلپەرستانی میدیا چەندین هەنگاوت کورت دەکەنەوە.

یاسای دوازدەهەم: گەندەڵی نەخۆشییەکە کە خیرا بلاودەبێتەوە وە خاوەن داهاتی سنووردار، کە لەژێر دەستیدا ملیۆنان دۆلار تێدەپەڕن، ڕۆژێک لەگەل لاوازی چاودێری لاواز دەبێت و دەستی دەکەوتە ناو تۆرەکەوە.

سێزدەهەم: گرنگی بە رۆشنبیران مەدە.

چواردەیەم: ئەگەر دادوەرێکی گەندەڵت دۆزیەوە گەنجینەیەکت دۆزیەوە، بۆیە مامەڵەیەکی پێ بدە چونکە دراوێکی دەگمەنە.. کەس لێی ناپرسێت ئەمەت لە کوێوە وەرگرتووە؟

پانزەهەم: ئاگاداری “شەفافیەت” بە. سەرەتای کۆتاییە. بە هەموو توانایەک شەڕی لەگەڵ بکە.

شازدەیەم: دوژمنی یەکەمت " ویژدان"ە بۆ ئەوەی ویژدانت بە خەوتوویی بمێنێتەوە، ئاگاداری بە! ئەگەر لە ناکاو لە خەو هەڵسێت دڵنیابە لە شەڕەکە سەردەکەوێت.

لینکی پۆست

چیرۆکی مەڕەکانی میسیۆ پانۆرژ