١٢ پیاوە توڕەکە

یەکێک لەو فیلمە زۆر نایابانەی کە چەندین جار سەیرم کردووە، فیلمی ١٢ پیاوە توڕەکەیە کە لەساڵی ١٩٥٧ بەرهەم هاتووە. دایڤس (هێنری فۆدا) لەگەڵ ١١ باشترین ئەکتەرەکانی ئەمریکا لەو کاتە ڕۆڵی تێدا دەگێرن. ١٢ کەس و ١٢ کەسایەتی جیاواز کە سەرجەم جۆرەکانی کەسایەتی مرۆڤ پێشان دەدات کە بەیەکەوە هەوڵ دەدەن بریار لەسەر چارەنوسی کوڕێکی ١٨ ساڵی بدەن.


ئەستەمە بتوانم لە گۆشەی بینینی خۆمەوە بە ئێوە بڵێم چی لەو فیلمە فێربووم، چونکە تەرازوو و گۆشە دیدگای کەس بەیەک ناچیت. بەڵام دەتوانم پێتان بڵێم کەوا دەتوانن وانە لەسەر ئەو بابەتە گرنگانە هەڵهێنجن: بیرکردنەوەی ڕەخنەئامێز، هێزی تاک، حوکم نەدانی پێشوەختە، گرنگی هاوسۆزی، گوێگرتن، ئاڵۆزی حەقیقەت، بەرپرسیارێتی بڕیاردان، ململانێی بنیاتنەر، ئەگەری گۆڕانکاری، بوێری وەستان بە تەنیا، دادپەروەری.


یاساکانی زەواج لەسەردەمی عوسمانی