١٠،٠٠٠ دۆلارەکەی شتاینمێتز

شتاینمێتز، ئەندازیارێکی کارەبایی زیرەک کە بە کارە پێشەنگەکانی لە بواری ئەندازیاری کارەبای گۆڕاو ناسراوە. جارێک لەلایەن هێنری فۆردەوە بانگێشت دەکرێت بۆ ئەوەی ماتۆڕێکی گەورە لە کارگەکەیدا چاک بکاتەوە کە لەکارکەوتبوو. سەرەڕای هەوڵی ئەندازیارانی فۆرد خۆی، کەس نەیتوانی ماتۆڕەکە چاک بکاتەوە.


لەگەڵ گەیشتن بە کارگەکە، شتاینمێتز هەموو هاوکارییەکی ڕەتکردەوە و تەنها داوای دەفتەر و قەڵەم و جێگایەکی کرد. پاشان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دانیشت و گوێی لە ماتۆڕەکە گرت و لەکاتی مانەوەی تێبینییەکانی دەنووسی. دوای ئەم دوو ڕۆژە لە چاودێریکردنە، شتاینمێتز داوای پلیکانەی کرد و بەسەر ماتۆرەکەدا سەرکەوت و عەلامەتێکی بچوکە بە تەباشیر لەسەر ماتۆرەکە نوسی. بە ئەندازیارەکانی گوت کە ١٦ پێچ لە یەکێک لە کۆیلەکانی ژێر ئەو عەلامەتی سەر ماتۆڕەکە بگۆڕن.


ئەندازیارەکان ڕێنماییەکانی ئەویان جێبەجێ کرد و بە سەرسوڕمانەوە ماتۆڕەکە دوای ئەوە بە تەواوی دەستی بەکارکردن کردەوە. هێنری فۆرد کە دڵخۆش بوو بە ئەنجامەکە، دواتر سەری سوڕما کاتێک پسولەیەکی لە شتاینمێتز وەرگرت بە بڕی ١٠ هەزار دۆلار کە ئەو کاتە بڕە پارەیەکی رۆکێتی بوو. فۆرد داوای لە شتاینمێتز کرد کە شیبکاتەوە ئەو هەموو پارەیە بۆچی؟


شتاینمێتز بە تێگەیشتن لە بەهای شارەزاییەکەی، بە پسولەیەکی نوێ وەڵامی دایەوە کە بەسەر دوو دێڕدا دابەشکرابوو:


دروستکردنی عەلامەت بەتەباشیر لەسەر ماتۆڕەکە: یەک دۆلار.

زانینی شوێنی عەلامەتەکە: ٩٩٩٩ دۆلار.


فۆرد بەناچاری پارەکەی دا.


ئەم چیرۆکە، بەجوانی پێت دەڵێت، نەکەی زانین و خیبرەی خۆت بەهەرزان بفرۆشیت. بەداخەوە، زۆرێک لە ئێمە، لەپیش هەموانیش خۆم، زۆر کڵۆڵ و سەخین لە فرۆشتنی لێهاتوویی خۆمان بەکەسانی نەزان و هەلپەرست.


ئەو کەسەی لەوێنەکە لەناوەڕاستە و لەتەنیشت ئاینشتاینە ئەوە ئەندازیاری بەتوانا شتاینمێتزی ئەمریکی - ئەڵمانیە (١٨٦٥ - ١٩٢٣).

پێنج وتەی کیانو چارڵز ڕیڤز