وەسیەتە دژبەیەکەکان: ئەوان ١٠ وەسیەتن کە نووسەری ئەمریکی کێنت ئێم کیس لە ساڵی ١٩٦٨ نووسیویەتی و لە ساڵی ٢٠٠٢دا کردوویەتی بە کتێبێک بە ناوی “بەهەر حاڵ” کە لە پێشەنگی لیستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی ئەمریکا بوو بۆ ماوەیەکی زۆر لەو سەردەمەدا.
یەکەم وەسیەت: مرۆڤەکان ناعەقڵانین و تەنها گرنگی بە بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەدەن. هەرچۆنێک بێت خۆشیان بوێ.
دووەم وەسیەت: ئەگەر چاکە بکەیت خەڵک تۆمەتبارت دەکەن بەوەی پاڵنەری خۆپەرستی و نهێنیت هەیە. هەرچۆنێک بێت چاکە بکە.
سێیەم وەسیەت: ئەگەر سەرکەوتوو بوویت دۆستی درۆینە و دوژمنی ڕاستەقینە بەدەست دەهێنیت. هەرچۆنێک بێت سەرکەوتووبە.
چوارەم وەسیەت: ئەو چاکەیەی ئەمڕۆ ئەنجامی دەدەیت سبەی لەبیر دەکرێت. هەرچۆنێک بێت چاکە بکە.
پێنجەم وەسیەت: ڕاستگۆیی و ڕاشکاوی وا دەکات بەرەوڕووی ڕەخنە ببیتەوە. هەرچۆنێک بێت ڕاستگۆ و ڕاشکاوانە بە.
شەشەم وەسیەت: گەورەترین ژن و پیاو کە گەورەترین بیرۆکەیان هەیە دەتوانرێت بوەستێنرێت لەلایەن بچوکترین ژن و پیاوە بچووکترین عەقڵەکانەوە، هەرچۆنێک بێت بیرۆکەی گەورەتان هەبێت.
حەوتەم وەسیەت: خەڵک ستەملێکراوی خۆشدەوێت بەڵام شوێن لووتبەرز دەکەون، هەرچۆنێک بێت بۆ ستەملێکراو هەوڵبدە.
هەشتەم وەسیەت: ئەوەی ساڵانێک بەسەر دەبەیت لە دروستکردنیدا ڕەنگە لە شەوێکدا داڕمێت. هەرچۆنێک بێت بێت بنیات بنێ.
نۆیەم وەسیەت: خەڵک پێویستیان بە یارمەتیە، بەڵام لەوانەیە هێرش بکەنە سەرت ئەگەر یارمەتیان بدەیت. بە هەر شێوەیەک بێت یارمەتیان بدە.
دەیەم وەسیەت: ئەگەر باشترینی خۆت بدەیتە دونیا، هەندێک کەس هەر سوکایەتیت پێدەکەن. هەرچۆنێک بێت باشترینی خۆت بدە بە دونیا.